پۆلیس بە گازی فرمێسك رێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەرانی دژی دیواری سنووری دەكات

توركیا – KDP.info/ بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی دژی دیواری نێوان سنووری توركیا و سوریا؛ پۆلیسی توركیا بە گازی فرمێسك رێژ بڵاوەی بە خۆپیشاندەران كرد.
خۆپـیشـاندانەكە لە ناوچەی نوسێبینی بەرامبەر شـاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو لە دژی ئەو دیوارەی حكومەتی توركیا بە نیازە بە بەرزایی 2 مەتر كۆنكریت لەسەر سنوورەكە دروسـتی بكات.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند كە ئەم دیوارە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچەكەیە لە مین.




