٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا دەبێتە وەڵاتێك كە تێیادا كەس نەترسێ

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك رایگەیاند كە سەرقاڵی گۆڕانكاری زۆر گرنگن و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو توركیا دەبێتە وڵاتێك كە تیادا كۆتر نەترسێ.

لەمبارەیەوە كاناڵی سی ئین ئینی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك رایگەیاندووە كە لە توركیا گۆڕانكاری زۆر گرنگ دەكرێن و توركیا دەبێتە یەكێك لە وڵاتە ئارامەكانی جیهان.

سەرۆكی پەرلەمانی توركیا هەروەها رایگەیاندووە كە توركیا خاوەن چەندین پێكهاتەی جیاجیای ئەتنیكی و ئاینییە و حكومەت سەرقاڵی هەوڵدان بۆ ئامادە كردنی زەمینەیەكی ئارام بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی هەمووی پێكهاتەكانە.

جەمیل چیچەك لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا گوتەی رۆژنامەنووسی تیرۆركراوی ئەرمەنی ( هەرانت دینك)ی بە بیر هێناوەتەوە كە گوتبووی" لە توركیا خۆم وەكو كۆترێكی ترسنۆك دەبینم". و گوتی" ئێمە سەرقاڵی دروست كردنی وڵاتێكن كە تێیادا كۆتر نەترسێز

جێگای ئاماژە پێكردنە كە جەمیل چیچەك كاتێك وەزیر بوو لە بارەی كۆنفەرانسێكی ئەرمەنییەكانی توركیا لە ئەستەنبۆڵ گوتبووی" ئەوانە دەیانەوێ لە پشتەوە خەنجەر لە توركیا بدەن". بۆیە ئەو قسانەی ئەمڕۆی جەمیل چیچەك وەكو گۆڕانكارییەكی زۆر گەورە لە توركیا لە قەڵەم دەدرێن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار