٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا و ئێران لەبارەی قەیرانی سوریا هاوڕان

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە - KDP.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرایكرد توركیاو ئێران لەبارەی قەیرانی سوریا گەشتوونەتە هاوڕایی.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی (AA) بڵاویكردەوە كە لە دوای كۆبوونەوەی دوو قوڵی نێوان ئەحمەد داودئۆغڵو و جەواد زەریف وەزیرانی دەرەوەی ئێران، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازدا.

لەبەرامبەر رەوشی سوریا داودئۆغڵو رایگەیاند: لە نێوان ئێران و توركیا بە تایبەت پرسی داهاتووی سوریا، ئێستا گەیشتوونەتە جۆرێك لە هاوڕایی و ماوەی دوو ساڵ و نیوە لەگەڵ ئێران لە وتووێژدان بۆ گەیشتنە رێكەوتنێك لەسەر پرسی سوریا.

داودئۆغڵو گوتی: پاراستنی یەكڕیزی خاكی سوریا و ئاشتی لەو وڵاتەدا، یەكێ بووە لە ئەولەویاتی ڕێككەوتنەكانمان، خۆزگە پێشتر ئەو ڕێچارانەی هەمان بوو بۆ سوریا گوێیی لێبگیرایە ئێسته‌ رەوشەكە بەو شێوەیە نەدەبوو.

لە بەشێكی تری كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا جەواد زەریف، وەزیرەی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لەگەڵ توركیا لە زۆر خاڵدا هاوڕان لەسەر پرسی سوریا، لەوانە كۆتایی هێنان بە شەڕ و بریاردانی خەڵكی سوریا لەسەر سندوقی دەنگدان هەروەها هاریكاریی بەردەوامی لێقەوماوان.

هەواڵی پەیوەندیدار