٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سرودی نوێ بە ناوی مەرگ بۆ ئەمەریكا لە ئێران ئاشكرا دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 تاران – KDP.info/توندڕەوان لە ئێران دوو سرودی نوێیان بە ناوی مردن بۆ ئەمەریكا لە شوێنی باڵیۆزخانەی پێشوی ئەمەریكا لە تاران گوتووەتەوە، خوازیار بوون بەم سرودانە ئاستی توڕەبوونەكان زۆر بكەن بەر لە دەستپێكردنەوەی وتووێژی ناوكی لەگەڵ زلهێزانی جیهان.

بەپێی هەواڵی (VOA) ڕۆژی شەممە ئەم سرودەیان گوت لە كاتێكدا بڕیارە دووشەممە خۆپیشاندانێكی گەورە بە بۆنەی ساڵیادی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ساڵی 1979 ئەنجام بدرێت.

ساڵیادی ئەو ڕووداوە لەم ساڵدا زیاتر سەنگی دەخرێتە سەر لە كاتێكدا توندڕەوەكانی ئێران دژی هەوڵەكانی سەرۆك حەسنی ڕۆحانین "كە بە كەسایەتییەكی میانەڕەو دەبینرێت" بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا لە كاتێكدا وتووێژەكان لەسەر بەرنامەی ناوكی مشتومڕ لەسەری ئێران بەردەوامە.

تونڕەوان ڕەخنە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییە مێژووییەكەی نێوان ڕۆحانی و سەرۆكی ئەمەریكا براك ئۆباما دەگرن.

كاربەدەستان لە هەفتەی ڕابردوو دەیان دروشمی هەڵواسراوی دژ بە ئەمەریكایان لە تاران و دەوروبەری لادا.

هەواڵی پەیوەندیدار