ئێران: تەقە لەو کەسانە دەکرێت کە5 کیلۆمەتر لە سنووری ناوچەی شنۆ نزیک ببنەوە

شنۆ –KDP.info/ هێزە نیزامییەکانی جێگیری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ، لە رێگەی شۆڕای شاری نەڵوسەوە ئەو بڕیارەیان بە خەڵک راگەیاندووە . کە هێزەکانی رژێمی ئێران تەقە لە هەر کەسێک دەکات ئەگەر 5 کیلۆمەتر لە سنووری ناوچەی شنۆ نزیک ببنەوەو هاتووچۆیان لەوناوچەیە قەدەغە کرد . بە پێی هەوالێکی ئاژنسی ئێرنای ئێران. هێزەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای نامەیەکەوە ئەو بڕیارەیان بۆ شۆرای بەخشی نەڵۆس ناردووە و داوایان لە بەرپرسی ئەو شۆڕایەش کردووە کە واژۆ و رەزامندی خۆی لەو باریەوە بنوێنێ، بڕیاری تەقەکردن لە هێزەکانی رژیمی ئێران لە هاووڵاتییان لە کاتێک دایە کە وەک وەک کوردستان میدیا ریاگەیاندووە: هەندێ کەس بە شێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی ئەو سنوورانە دەکەن و هێزەکانی رژیمیش نە تەقەیان لێ دەکەن و نە پێشیان لێ دەگرن بۆ ئەوان سنوور ئازادە. شایەنی باسە : باردودۆخی ئەمنیەتیی شارەکانی کوردستان و بەتایبەت سنوورەکان، پاش ئیعدامی ژمارەیەک زیندانیی سیاسیی کورد و شەری پژاک و پاسداران ئاڵۆزاوە و هێزەکانیش پێش بە هەرچەشنە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسی لە زۆربەی شارەکانی کوردیدا لە رۆژ هەڵاتی کوردستان دا دەگرن.




