عه‌بدوللا مه‌هته‌دی: PYDبه هاوكاریی ئه‌سه‌د كورده‌كانی سووریا سه‌ركوت ده‌كات

هه‌ولێر- KDP.info/ پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتPYD، به هاوكاریی رژێمی سووریا ده‌ستی به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستاندا گرتووه"، ئەمە لێدوانی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، عه‌بدوڵڵا موهته‌دییە و هاوكاتە لەگەڵ لێدوانی وەزیری كاروباری ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی سووریا كە گوتبووی، ڕژێمی بەشار ئەسەد لەوە ئاگادارە كەPYD دەستی بەسەر خاڵی سنووریی تل كۆچەردا گرتووە و ئاشكرایشی دەكات كە یەكڕیزییەكی باش لە نێوانیاندا هەیە.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الجریده)ی كوێتی، موهته‌دی ده‌ڵێ به‌داخه‌وهPYD به هاوكاریی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كاندا گرتووه و نایه‌وێ كورد به‌شداری له شۆڕشدا بكات.
سكرتێری گشتییی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌ڵێت، په‌یه‌ده به هاوكاریی رژێمی سووریا هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی كوردانی سووریا ده‌دات و له شۆڕش دوریان ده‌خاته‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه ئه‌نجوومه‌نی باڵای كوردی سووریا و زۆرینه‌ی كوردانی سووریا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوكاریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بكه‌ن و دژی رژێمی ئه‌سه‌د تێبكۆشن.
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی گوتیشی "ئێمه دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانین له دۆخی سووریا و داوایشی له ئێران كرد به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیدا بچێته‌وه له به‌رامبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێ."
پێشتر وەزیری كاروباری ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی سووریا ئاشكرای كرد كە، ڕژێمی سووریا ئاگاداری دەستبەسەرداگرتنی دەروازەی تل كۆچەر(یەعروبییە)یە لەلایەن هێزەكانی (یەپەگە) باڵی سەربازیی پارتیی دیموكراتی كوردی سەربە پەكەكە و هەر كاتێكیش پێویستیان بە هاوكاری بووبێت، سوپای سووریا یارمەتییان دەدات.
ناوەندەكانی هەواڵی سووریا ئاشكرایان كرد، پاش گێڕانەوەی دەروازەی تل كۆچەر و كەوتنە دەستیPYD ـەوە ڕزگاركردنی لە دەست گرووپە چەكدارەكان، حكوومەتی سووریا نیازی وایە فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ دەروازەكە بگێڕێتەوە




