له ڕاپۆرتێكداKDP.infoده‌ری ده‌خات چۆن په‌یه‌ده هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

هه‌ولێر/ KDP.info- به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده دایه له سوریا داموده‌زگاكانی ڕژێمی سوریای لێ پارێزراوه، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا وه‌زیرێكی سه‌ر به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵوێستی ئه‌و پارته به نیشتیمان په‌روه‌ری باس ده‌كات.
ئێسته به‌شێكی زۆری ناوچه كوردیه‌كانی سوریا له ژێر ده‌ستیچه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه دایه له كاتێكدا له‌و شوێنانه‌ی كه په‌یه‌د ه ده‌سه‌ڵاتی تێدا هه‌یه دامه‌زراوه‌كانی ڕژێم به‌بێ گرفت ڕۆژانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ش ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌پارێزن، كه‌ناڵی ڕوسیا ی ئه‌مڕۆ له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فرۆكه خانه‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د له ناو شاری قامشلو له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه پارێزراوه، له كاتێكدا به‌شێكی زۆری بنكه سه‌ربازیه‌كانی ڕژێمی سوربا له شاری عفرین و سه‌ری كانی و تلكۆچه‌ر له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه هاوكاریان ده‌كرێت، "نوری بریمۆ" وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورد (البارتی) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌وره ترین په‌یكه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له ناو ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده پارێزراوه له كاتێكدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری په‌یه‌ده بۆ ڕژێمی سوریا چڕكراوه‌ته‌وه هاوكاریه‌كانیش خۆی له سێ به‌ش ده‌بینێته‌وه گوتی :" هاوكاری یه‌كه‌م سیاسیه و هی دووه‌م سه‌ربازی و سێهه‌م لۆجستی و چواره‌م ئابوریه".
له هه‌مان كاتدا ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان ئاماژه به بوونی پاراستنی بۆڕیه نه‌وتیه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه، هاوكات بۆ دەستگرتن بەسەر بیرە نەوتییەكان ململانێی نێوان لایەنە ناكۆكەكانی سووریا توندتردەبێت، چالاكوانانی سووریا چەكدارانی سەربە (یەكینەكانی پاراستنی گەل) بەهەوڵدان بۆ دەستگرتن بەسەر بیرە نەوتییەكانی پارێزگای حەسەكە تۆمەتبار دەكەن هه‌ربۆنمونه شاری حەسەكە، بە عەمبارگەی نەوتی سووریا هەژمار دەكرێت، چونكە گەورەترین كێڵگەی نەوتی لەخۆدەگرێت گرینگترینیشیان كێڵگەكانی (سویدیە)و(رومێلان)ن لە رۆژهەڵاتی شارەكە.
دوای كشانەوەی هێزەكانی رژێمی سووریا، چەكدارانی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد(PYD) لە هاوینی ساڵی 2012ەوە دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرتووە پێش ئەوەی شەڕ لەنێوان چەكدارانی كورد‌و ئیسلامییەكان دەستپێبكات، ئەمەش هێزەكانی رژێمی ناچاركرد هێزەكانی بنێرێتەوە ئەو شوێنە بۆ پاڵپشتیكردنی چەكدارانی كورد لەپێناو پاراستنی كێڵگەی نەوتی رومێلان.
له دواین كاردانه‌وه‌شدا وه‌زیرێكی حكوومه‌تی سوریا هه‌ڵوێسته‌كانی په‌یه‌ده به نیشتیمان په‌روه‌ر باس ده‌كات له كاتێكدا پاش ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری تلكۆچه‌ر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستاندا، كه‌وته‌به‌ر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌وه، ئێستا حكوومه‌تی سوریا به ته‌مایه فه‌رمانبه‌رانی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ تلكۆچه‌ر، تلكۆچه‌ر له مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا له هێزه‌كانی ڕژێم پاككرایه‌وه و له پێشدا كه‌وته به‌رده‌ستی لیوای ئه‌حراری جه‌زیره‌ی سوپای شه‌مار، به‌ڵام پاش دوومانگ چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ده‌ستیان به‌سه‌رده‌روازه‌كه‌دا گرت.
بۆیه له 28 مانگی ڕابردوودا یه‌په‌گه ده‌روازه‌ی تلكۆچه‌ر و شاری تلكۆچه‌ریشی له ژێر چنگی گروپه ئیسلامیه‌كان ده‌رهێنا، وه‌زیری ڕژێمی سوریا عه‌لی حه‌یده‌ر له‌و باره‌وه گوتی :" یه‌په‌گه به‌هاوكاری ڕژێمی سوریا ده‌ستی به‌سه‌ر تلكۆچه‌ردا گرتووه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری یه‌په‌گه‌یه




