گەورە مەرجعی شیعە عەلی سستانی هۆشداری دەداتە نوری مالکی

عێراق –KDP.info / عەلی سستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعە لەنەجەف، پێی وایە هەندێك هەڵسوكەوتی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆنی تایەفەگریی لێدێت و بەو هۆیەوە سوننەكان كەوتوونەتە خۆیان و پشتیوانی كردنی قاعیدە مالكیش هۆشدارییەكانی سستانی پشتگوێ خستووە، بەو بیانووەی كە مەرجەعی شیعە دەبێت دووربێت لە كاروباری سیاسی و خەریکی کاروباری ئاینی بێت.
رۆژنامەی سیاسەی كوەیتی لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی عێراقی كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگەیاندوە، چەند میلیشیایەكی شیعە لێدوانە توندەكانی مالكی لەدژی ناڕەزاییەكانی سوننە قۆستیتیانەوە، گوایە بەئارەزووی خۆیان بكەونە گیانی سوننەكان لەچەند ناوچەیەكی شیعە نشین، هەروەك سوننەكانیش ئەو سیاسەتەی مالكی گرتوویەتیە بەر لەبەرامبەریان وا لێكدەدەنەوە كە بۆ لەناوبردنیانەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیاسەتەش، دەستیان داوەتە پشتیوانی كردنی چەكدارەكانی قاعیدە. بەوتەی سەركردەكەی رەوتی سەدر کە لێدوانی داوەتە رۆژنامەکەی کوێتی ئەوەسی خستۆتەروو: کە سستانی چەند جارێك هۆشداریی داوەتە مالكی لەبەرامبەر هەندێك لەو هەڵسوكەوتانەی، بەڵام نوری مالكی هۆشدارییەكانی سستانی پشتگوێ خستووە بەو بیانووەی كە مەرجەعی شیعە دەبێت دووربێت لە كاروباری سیاسی خەریکی کاوباری ئاینی بێت.




