٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی توركیا خۆی بەهێزتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  پۆلیس و ئەمنیەتی توركیا كە لە كاتی خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزیدا رووبەرووی رەخنەی زۆر توند ببوویەوە، ئەمجارە بۆ رووبەروو بوونەی خۆپیشاندانەكان، خۆی بەهێزتر دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە پۆلیس و ئەمنیەتی توركیا بۆ رووبەروو بوونەوەی خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاكانی توركیادا، خۆی بەهێزتر دەكات و بۆ ئەو مەبەستەیش لە سەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا پەیمانێك بۆ كڕینی 50 ئۆتۆمبێلی جۆری تۆما لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكایی مۆر كردووە.

ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە كە دژی هەر جۆرە زەرب و چەكێك ئامادە دەكرێن، پێشكەوتووترین ئۆتۆمبێلی بە دەستی پۆلیس و ئەمنیەت دەبن. تا ئێستە چوار لەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتنە دەستی هێزەكانی پۆلیس و بڕیارە 15 لەو ئۆتۆمبێلانە لە ئەنقەرە و 20 ی دیكەیشیان لە ئەستەنبۆڵ و ئەوانی دیكەیشیان بە پێ پێویست لە سەر شارەكانی دیكەی توركیا دابەش بكرێن. نرخی هەر یەك لەو ئۆتۆمبێلانە 250 هەزار یۆرویە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار