٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هۆی شەڕی نێوان ئەندامانی بەدەپە و هوداپار ژمارەیەك كەس لە هەر دوولا بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

باتمان-   KDP.info/  دوێنێ شەو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری باتمان لە نێوان لایەنگرانی بەدەپە و هوداپاردا شەڕ و پێكدادان رووی داوە و ژمارەیەك ئەندامی هەر دوو لا بریندار بوونە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە دوێنێ شەو، لایەنگرانی بەدەپە لە گەڕەكێكی شاری باتمان دەستیان بە ئامادەكاری بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن كردووە و لە كاتی چالاكییەكەدا، ژمارەیەك ئەندامی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)یش لەو گەڕەكە دەستیان بە سازدانی چالاكی كردووە.

دواتر بە هۆی بەرفراوان بوونی پێكدادانەكان، چەند كەسێك لە لایەنگرانی هوداپار تەقەیان لە لایەنگر و ئەندامانی بەدەپە كردووە و بە هۆیەوە چوار ئەندامی بەدەپە بریندار بوونە و لایەنگرێك بەدەپە بە ناوی ئۆزجان تەمەل گیانی لە دەست داوە.چەند كەسێكیش گیانیان لە دەست داوە.

هەر چەند بەرپرسانی هوداپار تا ئێستە هیچ جۆرە لێدوانێكیان لەمبارەیەوە نەداوە بەڵام سەرۆكی ناوچەی باتمانی بەدەپە سەردار ئاتالای رایگەیاند كە شەڕەكە لە لایەن لایەنگرانی هوداپارەوە دەستپێكردووە و تاوانباری سەرەكی ئەو شەڕە هوداپارە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار