٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە پارێزگای ئەنبار 24 ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نبار-  KDP.info/  بەرپرسانی ئەمنی عێراق رایانگەیاند: لە پارێزگای ئەنبار ئۆپەراسیۆنێك لە دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام بەڕێوە چووە و لە ئاكامدا 24 ئەندامی ئەو رێكخراوە دەستگیر كراون.

ژەنەڕاڵ حەسەن بیدانی فەرماندە ئۆپەراسیۆنەكە رایگەیاند: لەو پۆپەڕاسیۆنە كە سێ رۆژ پێش دەستیپێكردووە 24 كەس كە گومان دەكرێ ئەندامی رێكخراوەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شامی سەر بە رێكخراوی ئەلقاعیدە بن.

ژەنەڕاڵ حەسەن بیدانی گوتی:لە میانی ئەو پۆپەراسیۆنەدا توانراوە دەست بە سەر كارخانەیەكی ئامادەكردنی تەقەمەنیش بگیردرێ.

بیدانی زیاتر گوتی" ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن و ئەو چەكدارانەی ئەلقاعیدە كە هاتوونەتە رۆژئاوای عێراق وەدەر دەنێن.

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ساڵی 2013 بە هۆی یەكگرتنەوە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و بەرەی نوسرا لە سوریا پێكهاتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار