فوئاد حوسێن:کێشەکانی هەولێر و بەغدامان بۆ ئۆپۆزیسیۆن باس کردووە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدامان بۆ سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن باس کردووە.
د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی هەولێر رایدەگەیێنێ هەموو کات کۆبوونەوە و پێوەندی هەبووە، لەگەل سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بە درێژی کێشەکانی هەولێر و بەغدا باس کراوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە دوای کۆبوونەوەکەی هەولێری کە لە 28/4 کرا، چوومە لای ئەمینداری یەکگرتوو، ڕوونم کردەوە کە کێشەکان چۆنن، وێنەکەم بۆیان باس کرد، کە کۆبوونەوەیش لە دوکان کرا، لیستی عێراقییە و لیستی سەدرییەکان هاتبوون، دوای ئەوە چوومە خزمەت بەڕێز کاک (نەوشیروان مستەفا) و بۆم روون کردەوە، پاشان چوومە خزمەت مامۆستا (عەلی باپیر) .
د. فوئاد حوسێن، دەڵێ "ئەمانە بە ئەرکێک دەزانین، کە بۆیان ڕوون بکەینەوە، چی دەبێ لە کوردستان و لە دانیشتنەکاندا باسی چی دەکرێت بیانخەینە ڕوو، پاشان لای خۆیان دەمێنێتەوە کە هەڵوێستیان چۆن دەبێت .
ئەوقسانەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، هەندێ لایەنی ئۆپۆزیسۆن چەند جارێک رایانگەیاندووە نازانن کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر چین .




