٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

بەرپرسی سیاسی کۆنسلخانەی ئەمەریکا: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنەکی پاک و بێگەرد بوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر – تایبه‌ت به‌  KDP.info/  خەسرەۆگۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای دەزگا پێشوازی لە (دێڤید کۆدێل) بەرپرس لە بەشی سیاسی کونسلخانەی  ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دانیشتنێکدا  (کۆدێل) پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و بە سەرکەتنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستانی لە قەڵەم دا و روونیشی کردەوە کە ئەوان گەیشتنە ئەم  قەناعەتە دوای سەردانیان بۆ بنکەکانی دەنگدان و بارەگاکانی پارتە بەشداربووەکان لەم پرۆسەیە و بینینی رەزامەندیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن.    پاشان باس لە دواپێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق و هۆکارەکانی دواخستنی کرا.

لەبەرانبەردا خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن سوپاسی ئەم هەڵوێستەیانی کرد و گوتی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵانێکی زۆر خەباتی کردووە بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتانەی ئەمڕۆ  تێیداین و بەردوامیش دەبێت لە هەولەکانی بۆ چەسپاندنی دیموکراسیەت لەم وڵاتەدا، هەروەها خەسرۆ گۆران سوپاسی خۆیانی ئاراستەی مێوانە بەڕێزەکەی کرد، بۆ ئەو ئاسانکاریانەی کە کۆنسڵخانەی ئەمەریکا لە بواری ڤیزە پێشکەش بە هاووڵاتیانی کوردستانی دەکات.

ئەمەو لە کۆتایی دیدارەکە دێڤید کۆدێل هیوای خواست  درێژە  بەو دیدارانە بدرێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیر وڕا و سوود وەرگرتن لە یەکتر.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار