سویسرا .. گه‌نجێکی كورد به نوێنه‌رایه‌تی لاوانی جیهان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی ئاینده ده‌كات

سویسرا- تایبه‌ت به KDP.info/ له ژێر چاودێری كۆمه یه‌تی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا و لاوانی دیموكراتی سویسرا كۆبوونه‌وه‌ی (لاوان سه‌ركرده‌ی ئاینده) له شاری زیورخ به‌سترا، فه‌لاححه‌سه‌ن راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نیسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كه به داوه‌تێكی فه‌رمی بانگهێشت كرابوو، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و باسی له بارودۆخیئه‌مڕۆی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لاوانی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌رێگری لاو ده‌بن بۆ پێشخستن و پێشكه‌وتنیان له ئاینده، شایه‌نی باسه نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به ناویسه‌رجه‌م لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و راوێژكاری لاوانی دیموكراتی جیهانی داوه‌تكراوه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه بۆ لاوانی كوردستان، كه یه‌كێك له ریزه‌کانی ئه‌واندا نوینه‌رایه‌تی لاوانی دیموكراتی جیهانی بكات .




