سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوبه‌ی له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوومه‌وه پێشوازی لێكرا

به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به یاوه‌ری شاندێك كه پێكهاتبوو له عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران گه‌یشته ئیمارات.
سه‌ره‌تا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی له‌لایه‌ن شێخ سه‌یف بن زاید جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی ئیمارات پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا و باڵیۆز و كونسوڵی ئێراقی فیدراڵیش ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی پێشوازییه‌كه بوون.
دواتر به‌ره‌و ئیماره‌تی دوبه‌ی به‌ڕێكه‌وتن. پاشان له كۆشكی زعبیل له‌لایه‌ن سمو شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه زۆر باسیان له‌و پێشكه‌وتنانه كردووه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوون، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد.
له‌لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئاسایش و ته‌ناهیی و ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه، هه‌روه‌ها هیوای خواست كۆمپانیاكانی ئیمارات به‌شداری له كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشی بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له هه‌موو بواره‌كاندا ئیمارات به‌خۆوه‌ی بینیووه و ستایشی ڕۆڵی باڵیۆزی ئیماراتیشی له ئێراق كرد كه توانیویه‌تی ڕۆڵێكی باش بگیڕێ له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات، هه‌روه‌ها داوه‌تیشی كرد بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌رفه‌تێكی باش و له‌بار بۆ بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت.
