که‌ره‌سته و ئامێری به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی له سووریا له‌ناوبران

سوریا –/ KDP.info سه‌رجه‌م که‌ره‌سته و ئامێری به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی له سووریا له‌ناوبران. به‌پێی هه‌واڵێکی تۆڕی هه‌واڵی BBC: پێش کۆتایی هاتنی واده‌ی دیاریکراوی پێشوو، سه‌رجه‌م که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی له سوریا له لایه‌ن شارەزایانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ناوبرا. تۆڕی هه‌واڵی BBCڕایگه‌یاند: شارەزایانی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی OPCWله به‌یاننامه‌یه‌کدا، ڕایانگه‌یاند که توانیویانه له 21 دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی سووریا، کاری کنه و پشکنین ئه‌نجام بده‌ن و له ئێستادا سه‌رجه‌م که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی سووریا له ناوبراوه و ده‌بێ ئه‌و وڵاته تا نیوه‌کانی ساڵی داهاتووی زایینی سه‌رجه‌م چه‌ک کیمیاییه‌کانی له ناو ببات. پێشتر رژێمی سووریا به گوێره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا کردبووی سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانی پێویست بۆ له ناوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی خۆی بۆ پشکێنه‌رانی OPCWخسته‌ڕوو. شیاوی ئاماژه‌یه؛ بڕیاری له ناوبردنی چه‌کی کیمیایی له سووریا پاش به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌کانه له دژی خه‌ڵکی سووریا و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیاوه درا و دیمه‌شق ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ڕاگه‌یاند. هێشتاش هه‌ر دوو لایه‌نی رژێمی بەشار ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شه‌ڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا لایه‌نی به‌رانبه‌ر به په‌نابردن بۆ چه‌کی کیمیایی تاوانبار ده‌که‌ن.




