نێچیرڤان بارزانى، پشتگیرى له یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد و چالاکییه‌کانى ده‌کات

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ته‌ممووزى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێشوازى له مه‌ڵبه‌ندى گشتیى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد کرد که له کاکه مه‌م بۆتانى سه‌رۆکى یه‌کێتیى نووسه‌ران و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد پێک هاتبوو.
له دیداره‌که‌دا پوخته‌یه‌ک له مێژووى دامه‌زراندن و چالاکییه‌کانى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد خرایه ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌و کێشه و گرفتانه کرا که ڕووبه‌ڕووى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد و چالاکییه‌کانى ده‌بنه‌وه، چه‌ند داواکارى و پیشنیارێکیش بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و گیروگرفتانه و چۆنیه‌تیى کاراکردنى زیاترى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد و فراونبوونى چالاکییه‌کانى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مێژوو و ڕۆڵى گرنگى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کوردى هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه له سه‌ره‌تاى ساڵى 1970 و کارابوونه‌وه‌ى له دواى ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991ه‌وه؛ به ڕێز و پێزانینه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگیرییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ چالاکییه‌کانى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد و لقه‌کانى له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى.
سه‌رۆکى حکوومه‌ت جه‌ختى له سه‌ر کاراکردنى زیاترى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد له بوارى هزرى، ئه‌ده‌بى، که‌لتوورى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا کرده‌وه و ئه‌نجامدانى چالاکیى گه‌وره و سازکردنى کۆڕ و سمینار له‌و بوارانه‌دا و چاپکردنى کتێب و ڕێخکستنى فیستیڤالى ئه‌ده‌بى و زیندووکردنه‌وه‌ى یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنى ڕێوڕه‌سمى ساڵانه‌ى خه‌ڵاتکردنى نووسه‌رانى به ئه‌رکێکى له‌پێشى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد له قه‌ڵه‌م دا.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به گرنگیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له نێوان یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد و نووسه‌ر و ئه‌دیبانى ده‌ره‌وه کرد، به تایبه‌تیش له وڵاتانى ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى کوردستان و داوه‌تکردنیان و بۆ کوردستان و ئه‌نجامدانى چالاکیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا.
له کۆتایى دیداره‌که‌دا سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر دروستکردنى بینایه‌کى شایسته به مه‌ڵبه‌ندى گشتیى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد له پایته‌خت و بڕینه‌وه‌ى بودجه‌یه‌کى مانگانه و پشتگیریى دارایى له چالاکییه‌کانى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد به تایبه‌تیش چاپى کتێب و سازدانى فیستیڤال و خه‌ڵاتى ساڵانه بۆ نووسه‌ران و دابینکردنى پێداویستییه‌کانى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کورد؛ نیشان دا.




