٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان پێدانی‌ پێشینه‌كان به‌ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر   –KDP.info / پێدانی‌ پێشینه‌كان به‌ هاوڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت و وەزارەتی دارایی حكوومه‌تی‌ هەرێمی کوردستانیش  هەموو ئەو ده‌نگۆیانه‌ رەت دەكاتەوە كە باس لە راگرتنی‌  پێدانی پێشینەی خانووبه‌ره‌ بە هاووڵاتیان ده‌كرێت .  سەرچاوەیەک لە  وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە   KDP.infoراگەیاند:  ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە راگرتنی پێدانی پێشینەی خانوبه‌ره‌ دەكرێت دوورن لە راستی و پێدانی‌ پێشینه‌كان به‌ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت . به‌لام پێدەچێت چەند رۆژێك بەر لە هاتنی ساڵی نوێ پێدانی پێشینەكان رابگیرێت. سەرچاوەکی وەزارەتی دارایی کە پێ باش نەبوو ناوی بهێنرێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا  كه‌  بەپێی بڕیارێکی نوێ پێدانی پێشینەكان بەردەوام دەبێت، تا ئەو كاتەی ئەو پارەیەی بۆ دابینکراوە دەدرێتە هاوڵاتیان لە بانکەکان کە ئه‌ویش بریتییە لە 600 ملیار دینار و  له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش 500 ملیار دیناری‌ بەر پێشینەی خانووبەرە دەکەوێت و بەوپێیه‌ش ره‌نگه‌  پێشینەکان تا کۆتایی مانگی 12 بەردەوام دەبێت، به‌لام پێدەچێت چەند رۆژێك بەر لە هاتنی ساڵی نوێ پێدانی پێشینەكان رابگیرێت ئه‌ویش به‌هۆی‌ بەهۆی ووردبینیكردنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار