له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان توانراوە 46% ی زه‌وییه مینڕێژكراوه‌كان پاكبكرێتەوە

گەرمیان –KDP.info / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مین له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان توانیویه‌تی 46% ی زه‌وییه مینڕێژكراوه‌كان پاكبكاته‌وه، له‌دوایین چالاكیشیاندا توانیان له‌ناحیه‌ی قۆره‌تو 45 ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر له‌ناوببه‌ن. حسێن عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌لار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مین لەلێدوانێکیدا بۆ KDP.infoرایگەیاند: كۆمپانیای جێنه‌راڵ ئێنه‌رجی كه له‌ئێستادا له‌ناحیه‌ی قۆره‌تو سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینه بۆ نه‌وت له‌ڕێگه‌ی تیمی خۆیانه‌وه هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مینیان كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی رووبه‌رێكی فراوان له‌زه‌وی مینڕێژكراو كه له‌ئێستادا له‌گه‌رمیان روبه‌ری 48 ملیۆن و 122 هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌وی له‌مین و ته‌قه‌مه‌نی پاككراوه‌ته‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌لار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مین باسی له‌وه‌شكرد: زیاتر له 76 ملیۆن مه‌تر دووجاش ماوه كه پاك نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه به‌رنامه هه‌یه له‌رێگه‌ی چه‌ندین رێكخراوه‌وه كاربكرێت تاوه‌كو دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه رزگاریان بێت له‌كێشه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و مه‌ترسیه‌كه‌ی. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، به‌ختیار فه‌تاح سه‌رۆكی تیمی ته‌قاندنه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مینیش له‌باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مین راگه‌یاندووە: له‌ئێستادا چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێم له‌ژێر مه‌ترسی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دان كه له‌ساڵانی رابردوودا له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه له‌ناوچه‌كه دانراون و به‌پێی ئاماره‌كان له‌ساڵی 1961-2013 به‌هۆی مینه‌وه زیاتر له 14 هه‌زار و 500 كه‌س بونه‌ته قوربانی و پێنج هه‌زاریش كه‌مئه‌ندام بوون.




