٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیادبوونی خواست لەسەر گۆشتی مشك

سەرچاوە: KDP.info

نێجیریا – KDP.info/ لە وڵاتی نێجیریا سەرەڕای گرانی نرخەكەی، خواست لەسەر قاورمە و كەباب بە گۆشتی مشك لە خواردنگەیەكی باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە زیادیكردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئەنادۆڵ لەگەڵ ئەوەی لە وڵاتی نێجیریا گۆشتی ئاسك و چەندین گۆشتی ئاژەڵی تر دەفرۆشرێت، بەڵام ھاوكات یەكێك لە خواردنگەكانی ئەو وڵاتە بە دروستكرنی كەباب و قاورمە لە گۆشتی مشك دەبێتە جێی سەرنجی زۆرێك لە كڕیارەكانی.

ئەو مشكانە كە لە گوندەكانی ناوەڕاستی وڵاتەوە دەھێنرێن، گۆشتەكەیان لەگەڵ پەتاتەدا لێكدەدرێت و پێشكەكش بە میوانەكان دەكرێت و نرخی ھەر مشكێكیش ١٥-٢٠ دۆلارە.

ڤۆسیۆ ئۆمۆتۆندیۆ كە ئەندازیارێكی نێجیریە، باس لەوەدەكا ئەو زۆر حەزی لە گۆشتی مشكە و دەستكەوتنی گۆشتی مشكیش ئاسان نیە.

ئەو بۆ AAگوتی: لە بەر دەگمەنی و خواست لەسەر گۆشتی مشك، لەو خواردنگەیە خەڵك سەرە دەگرێت.

هەروەها گوتی: كاتێك منداڵ بووم لەگەڵ باوكم گۆشتی كەروێشك و مشكم خورادووە و بۆیە لەسەر خواردنی ئەو گۆشتە راهاتووم.

هەواڵی پەیوەندیدار