سەفین دزەیی: عێراق پێویستی بە فڕۆكەی F16نییە

توركیا – KDP.info/ گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی لەكاتی سەردانی توركیا ئاشكرایكرد كە گەلی عێراق پێویستی بە فرۆكەی F16نییە.
سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ توركیا كە لە چوارچێوەی ئەو شاندەبوو كە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بوو، بۆ AAهەڵسەنگاندی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالكی و رەوشی پەیەدە لە سوریا كرد.
دزەیی رایگەیاند: عێراق لەبواری رێگەوبان و خزمەتگوزاری دیكە و كەرتی سەربازی پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە؛ بەڵام پێویستیمان بە فرۆكەی F16و چەكی قورس نیە و گوتی؛ حكومەتی عێراق رووبەری تیرۆر دەبێتەوە و كڕینی چەكی قورسیش ئەم كێشەیە چارەسەر ناكات و چارەسەری ئەو كێشەیە دروستكردنی پەیوەندی باشە لەگەڵ وڵاتە دراوسێكان.
لەبارەی پەیوەندی كوردانی سوریا و هەرێمی كوردستان دزەیی گوتی: ئێمە ھیچ كێشەیەكمان لەگەڵ كوردانی سوریا نیە؛ بەڵام هەندێ گروپ هەن كە كێشەمان لەگەڵیان هەیە.
دزەیی رەخنەی لە هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە ساڵح موسلیم گرت و گوتی: بەداخەوە ئەو برادەرانە هێلی سوریان بەزاند و هیوادارم گوێ بۆ ئامۆژگاریەكانمان بگرن و كێشەكان چارەسەر بكەن و لە توندوتیژی دووربكەونەوە و تەنیا رێگە بۆ رزگاری كوردانی سوریا یەكێتی پارت و لایەنەكانی كوردانی سوریایە.
سەفین دزەیی ئاشكرایكرد پەیەدە فشار دەخاتە سەر پارتە سیاسیەكانی دیكەی كورد لە سوریا و گوتی: ساڵی پار لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەكانی سوریا بە پەیەدەوە كۆبووینەوە و پشتگیریمانكردن و هەردەم هەوڵماندا یەكێتی لەنێوانیادا دروست بێت و بۆ ئەم مەبەستەش پار رێكەوتنی هەولێر لەنێوان پارتە كوردیەكانی سوریا ئیمزاكرا؛ بەڵام پەیەدە بەندەكانی ئەو رێكەوتنەی پێشێلكرد و فشاری خستە سەر لایەنەكانی دیكە.
سەفین دزەیی جەختی لە یەكێتی كورد لە سوریا كردەوە و گوتی: بەهۆی هەبوونی یەكێتی لەنێوان پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی فیدراڵ دروستبوو و دوای روخانی رژێمی بەعسی لەعێراق ئەگەر كورد یەكێتی نەبوایە نەیدەتوانی خاوەنی ئەو هەموو دەستكەوتانە بێت كە ئەمرۆ هەن، بۆیە یەكێتی كورد لە سوریا زۆر گرنگ و زەروورە.




