٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عوسمان بایدەمیر: گەلی كورد لە دژی دیواری سەر سنورە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر-  KDP.info/  سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر لە كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی بەدەپە لە دیاربەكر رایگەیاند: گەلی كورد قەبوڵ ناكات لە سەر سنور دیوار دابمەزرێت و دەبێت پشتگیری لە مانگرتنی سەرۆك شارەوانی نسێبین عایشە گۆككان بكرێت، كە لە دژی دامەزراندنی ئەو دیوارە دەستی پێكردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكە خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆك شارەوانی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر لە بەردەم ناوەندی كلتووری قایاپنار لە سەر ناوی سەرۆك شارەوانییەكانی بەدەپە گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی:  ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی بەدەپە بەڕێوەچوو و كۆبوونەوەكە لە لایەن پەرلەمانتاری بەدەپە دەمیر چەلیكەوە سەرپەرشتی كرا.

عوسمان بایدەمیر باسی دامەزراندنی دیوارەكانی سەر سنوریشی كرد و گوتی:  لە كاتێكدا كە لەم سەدەیەدا سنورەكان واتا و مانای خۆیان لە دەست دەدەن، دامەزراندنی دیواری نوێ پێچەوانەی نەخشە رێگای داهاتوومانە. ئەو دیوارەی كە دادەمەزرێت دیوارێكە لە سەر چارەنووسی كورد دادەمەزرێت، بۆیە گەلی كورد بە هیچ شێوەیەك دامەزراندنی ئەو دیوارە قەبوڵ ناكات.

بۆ پشتگیری كردنی لە مانگرتنی هاوڕێمان عایشە گۆككان داوا لە هەموو گەلی كورد دەكەم رۆژی حەفتی مانگ لە ناوچەی نسێبین ئامادەبێت، تا پێكەوە بۆ ئازادی و دیموكراسی و بۆ ئیدانەكردنی دامەزراندنی دیواری شەرم پێكەوە هەڵوێستی خۆمان دەرببڕین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار