٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاسبكارانی نسێبین دوكانەكانیان داخست

سەرچاوە: KDP.info

ماردین- KDP.info/ كاسبكارانی نسێبین بۆ پشتگیری كردن لە مانگرتنی سەرۆك شارەوانی نسێبین عایشە گۆككان لە دژی دامەزراندنی دیواری ئەمنی لە سەر سنوری نێوان توركیا و سوریا دوكانەكانیان داخست.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە كاسبكارانی ناوچەی نسێبین لە پارێزگای ماردین بە مەبەستی پشتگیری كردن لە مانگرتنی سەرۆك شارەوانی نسێبین عایشە گۆككان كە بە مەبەستی ئیدانە كردنی دروستكردنی دیوار لە سەر سنوری نێوان توركیا و سوریا دەستی پێكردووە، ئەمڕۆ دوكانەكانی خۆیان داخست.

ئەمڕۆ لە ناوچەی نسێبین بێجگە لە فڕن و دەرمانخانەكان، هەمووی شوێن و دوكانەكانی دیكە بۆ پشتگیریكردن لە مانگرتنی سەرۆك شارەوانی داخران.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار