یەكەمین رۆژنامەی زازاكی بە مانشێتی " مەرحەبا شاری چەولیك" دەركەوت

چەولیك- KDP.info/ لە مێژووی كوردستان و توركیادا بۆ یەكەمینجار یەكەم رۆژنامەی زازاكی لە شاری چەولیك ( بینگۆل) دەركەوت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە لە مێژووی كوردستان و توركیادا بۆ یەكەمینجار رۆژنامەیەكی زازاكی بە ناوی رۆژنامەی زازاكی دەركەوت.
ئەو رۆژنامەیە كە تایبەتە بە ناوچە زازانشینەكان، سەرەڕای هەواڵ و راپۆرتی جوراوجۆری سیاسی هاوكات هەواڵی كۆمەڵایەتی، هەمەڕەنگ و هەرێمیش بڵاو دەكرێنەوە.
رۆژنامەی زازاكی كە لە چوار لاپەڕەی رەنگی پێكهاتووە هەر 15 رۆژ جارێك چاپ دەكرێ.
بڕیارە بێجگە لە هەواڵ و راپۆرتی جیاجیا فەرهەنگێكی گچكەی زازاكی كرمانجیش لەگەڵ هەر ژمارەیەكی ئەو رۆژنامەیەدا بڵاو بكرێتەوە.




