٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعدوڵلا ئەرگین: یاسای دژە تیرۆر هەڵدەوەشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-   KDP.info / وەزیری دادی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین رایگەیاند كە حكومەتی توركیا سورە لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا و دوای گەیشتنە ئەنجام،قۆناغی چارەسەری پرسی كورد یاسای دژە تیرۆریش هەڵدەوەشێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دۆغروخەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری دادی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین رایگەیاندووە كە حكوومەتی توركیا لە سەر ویستی كۆمەڵگە و بە پشت بەستن بە ئیرادەی كۆمەڵگە و گەلانی توركیا دەستی بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا كردووە.

سەعدوڵلا ئەرگین لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا دەنگۆی هەرەسهێنانی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی رەتكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە حكوومەت لە ژێر گوشاری هیچ هێز و لایەنێكدا دەستی بەو قۆناغە نەكردووە و ئەو قۆناغە لە سەر ویست و داوای كۆمەڵگە و گەلانی توركیا دەستی پێكردووە و حكوومەتی توركیاش سورە لە سەر بەردەوامی ئەو قۆناغە.

ئەرگین جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە 11 مانگی رابردوو رێكخراوە مەدەنییەكان، رێكخراو و سەندیكا جیاجیاكان و دانیشتوانی ناوچەكە بە هۆی ئارامییەوە دەستیان بە چالاكی جیاجیا كردووە و تام و چیژی ئارامی و ئاشتییان چێشاوە بۆیە بە هیچ شێوەیەك قەبوڵ ناكەین ئەو قۆناغە هەرەسبهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار