ورده‌كاریی دامه‌زراندن له پارێزگای هه‌ولێر بخوێنه‌وه
پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند کە رێژه‌ی ٣٤% له‌و١٧ھەزار کەسه‌ی دادەمەزرێن، بەر پارێزگای ھەولێر دەکەوێت و هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی مافی دامه‌زراندنیان هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 10/7/2012 نه‌وزاد هادی پارێزگاری ھەولێر لە ته‌لاری پارێزگادا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی به‌ست و وردەکاریی دامەزراندنی لە پارێزگای ھەولێر خستەڕوو.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دامەزراندن لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان گوتی: " فۆڕمى دامه‌زراندن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان وه‌کو یەکە، به‌ڵام ئەو گرفتانەی پارساڵ ھەبووە بۆئه‌م ساڵ چاره‌سه‌ر كراون"
ده‌رباره‌ی رێژه‌ی دامه‌زراندنیش نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ٤٥١٩ کەس لە پارێزگای ھەولێر دادەمەزرێن، لەگەڵ ٧٢٦ کەس لە دیوانی وەزارەتەکان، بەڵام ناوچە دابڕێندراوەکان و وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ لەو ڕێژەیە دەرھێنراون.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه رێژه‌ی بنكه‌ی دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان له ناو شاری هه‌ولێر چه‌نده پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ٢١ بنکە لە سنووری پارێزگای ھەولێر فۆڕم دابەش دەکه‌ن، ٩ بنکە لەناو ھەولێرن، ١٥ی ئەم مانگە فۆڕمی تایبەت بە پەروەردە دابەش دەکرێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانیش بەشی تایبەتیان بۆ تەرخان کراوە و ٣٠%ی دامەزراندنەکان بەر پەروەردەی ھەولێر دەکەوێت.
دواتر نه‌وزاد هادی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕیkdp ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و فۆرمانه‌ی له ناوشاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێن به‌پێی پێوه‌رێك ده‌بێت كه دواتر لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگای ئامار و وه‌زاره‌ته‌کان به‌پێی پێویستیی هه‌ر هه‌روه‌زاره‌تێک ئه‌و هاوولاتیانه‌ی داده‌مه‌زریندرێن به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کاندا دابه‌ش ده‌کات.
له‌باره‌ی پركردنه‌وه‌ی فۆرم له‌لایه‌ن هاوولاتیانی ناوچه‌كانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق، له‌ناو شاری هه‌و لێر نه‌وزاد هادی گوتی: " میلاكی هه‌ولێر دیاری كراوه و مه‌رجه‌كانی ناو فۆرمه‌كان پێوه‌ره بۆ دامه‌زراندن".
زیاتر وتیشی: خاوەن بڕوانامەی کۆلیژەکان و پەیمانگاکان به‌پێی ریزبه‌ندنی ده‌رچوونیان پێشبڕکێ ده‌که‌ن و داده‌مه‌زرێن.




