یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وت و گاز له‌ناوچەیەکی سەر بە هەولێر دۆزرایەوە

هەولێر- تایبەت بە –KDP.info / كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاند یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وت و گازی له‌هه‌رێمی كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه، كه كۆمپانیاكه پشكی 25% ی هه‌یه له پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ماراسۆن و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەستKDP.infoکەوتووە.تێدا رایگەیاندووە: له بلۆكی نه‌وتی هه‌ریر له میراوا، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانه له‌نێوان 3200 بۆ 3900 به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌ربهێنن یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وت و گازی دۆزیوه‌ته‌وه.ئارنود بریولاك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند : ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه هاندانێكی باشه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌كی كۆمپانیاكه له‌ناوچه‌كه به‌رێگه‌یه‌كی راستدا ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها وتی سێ تاقیكردنه‌وه‌یان له كیڵگه دۆزراوه‌كه ئه‌نجامداوه، له بلۆكی نه‌وتی هه‌ریر له میراوا، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانه له‌نێوان 3200 بۆ 3900 به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌ربهێنن، تاقیكردنه‌وه‌كانی دیكه‌ش بوونی گازیان سه‌لماندووه به‌ڕێژه‌ی 20 بۆ 30 ملیۆن پێی چوارگۆشه رۆژانه..




