دووزخورماتوو .. لە 10 مانگدا 885 كه‌س بوونه‌ته قوربانی، تیرۆر

دووزخورماتوو– تایبەت بە KDP.info/ به‌پێی ئامارێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو، له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا 109 ته‌قینه‌وه له قه‌زاكه‌دا روویانداوه وبه‌هۆیانه‌وه 885 كه‌س بونه‌ته قوربانی . به‌پێی ئامارێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو، كه وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست KDP.infoگه‌یشتوه، له ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵدا 109 ته‌قینه‌وه له رێگه‌ی بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوو كه‌سانی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراون و به‌هۆیانه‌وه 235 هاوڵاتی وكارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون و 650 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به پێی ئاماره‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه 150 خانوو له گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو زیانیان به‌ركه‌وتوه‌وزیاتر له 50 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش تێك شكاون. قه‌زای دووزخورماتوو، سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌و یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان و به‌هۆی نه‌بوونی پلانی ئه‌منی توندوتۆڵه‌وه رۆژانه رووبه‌رووی كرده‌وه‌ی توندوتیژی ده‌بێته‌وه....




