٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تورکیا دەخوازێت لەگەڵ ھەولێر پەیوەندییەکانیان بەھێزتر بێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیستەنبول–  KDP.info‌ / تورکیا دەخوازێت لەگەڵ ھەرێمی کورستان و عێراق پەیوەندییەکانمان بەھێزتر بێت.وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد دواد ئۆغڵو لە بارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا رایگەیاند: ماوەیەکە لە رووی دیپلۆماسییەوە جموجووڵێکی زۆر لەنێوانماندا ھەیە، ھەر لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش کۆبووینەوە.داود ئۆغڵو ئەوەشی راگەیاند: لە نزیکەوە ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەین، لەگەڵ عێراقدا دەستمان بە پرۆسەیەکی نوێ کردووە و لەو چوارچێوەیەیشدا هەفتەی رابردوو وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تورکیای کرد.ئاژانسی ئەنادۆلی تورکیا لە هەواڵێکیدا قسەکانی ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیای گواستییەوە، تێدا ئۆغڵۆ رایگەیاندووە: کە کۆبوونەوەکەی لە نێچیرڤان زۆر باش بوو، گفتوگۆی زۆر باشمان ئەنجامدا و بڕیاردرا خزمەتگوزارییەکانی دەروازەی سنوری خابور زۆرتر بکرێن و ھەموو دەروازە سنورییەکانی نێوانمان بە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھاوبەشی ھەر دوولا بکرێنەوە و چالاکتر بکرێن. بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوانمان لە گەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا لە پەیوەندی بەھێزداین، چونکە بەھێزترکردنی ئەو ھەماھەنگییە بۆ ھەر دوو لا زۆر گرنگە.داود ئۆغڵو هەروەها رایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوەکاندا باسی چەندین پرۆژەی ھاوبەش لە بواری وزەدا کراوە، ئێمە وەکو تورکیا بیروڕای خۆمان لە بارەی بەھێزتر کردنی ھاوکاری نێوانمان لە بواری وزەدا ئاراستەی عێراق بە گشتی کردوە.وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رایگەیاند: لە ماوەی دوو حەفتەی داھاتوودا سەردانی بەغدا دەکەم، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆدەبمەوە، سەردانی لەو چەشنە لە نێوان تورکیا و عێراقدا درێژەیان دەبێ. سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایش سەردانی بەغدا دەکا و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ئامادەکراویشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق نووری مالیکی سەردانی ئەنقەرە دەکات. داود ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسی بارودۆخی سوریایان کردووە و گوتی: قەیرانی سوریا زەرەری بۆ ھەموو کەس ھەیە، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی خۆیاندا زۆر بە فراوانی باسی ئەو قەیرانەیان کردوە و بیروڕای خۆیان لە بارەی چۆنێتی چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە خستۆتەڕوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار