٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێران ... ژمارەیەکی دیکە کاسبکارانی کورد کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ورمێ – KDP.info‌/  بە گوێرەی دوا زانیارییەکان لە کوردستانی ئێرانەوە، دیسان ژمارەیەکی دیکە لە کاسبکارانی کورد خراونەتە بەر دەستڕێژی گوولەی چەکدارانی سەر بە هێزەکانی ئاسایشیی ئێرانی و بوونەتە قوربانی. بە گوێرەی ناوەندی مافی مرۆڤی سەڵماس هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی (نورەدین عەلیزادە مامەدی) و براکەی، لە خاڵێکی پشکنینی سەر بە رێگەی گوندی دلەی ورمێ، بە تەقەی چەکدارانی سەر بە هێزە ئاسایشییەکانی ئێران کوژراون.هاوکات ناوەندی مافی مرۆڤی سەڵماس ئەوەشی راگەیاندووە: هێزە ئاسایشییەکانی ئێران هۆکاری تەقەکردن لەو دوو هاووڵاتییەیان،بۆ گوێنەدان بە فەرمانی وەستاندن گەڕاندۆتەوە.نورەدین عەلیزادە خاوەنی چوار منداڵە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی و بەخاکسپاردنی، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تووشی ئاستەنگی کراوە.لەلایەکی دیکەوە رۆژی دووشەممەی رابردووش، کاسبکارێکی 18ساڵان بە ناوی ساجی تەمرزادە، لە ئاوایی فەرزیانی ورمێ تەقەی لێکرابوو و دەستبەجێ گیانی لەدەست دابوو.هەر لەم هەفتەیەدا، دوو کاسپکاری تر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار تەقەیان لێکرابوو

 

هەواڵی پەیوەندیدار