٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتی : لەسەر بنەمای یەکڕیزی نیشتیمانی بەشداری لە حکوومەتی داهاتوو دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە  KDP.info/   لەراگەیندراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە دانەیەکی نێردراوە بۆ    kdp.info، باس لە هەڵوێستی ئەم حزبە دەکات لە مەڕ بە شداریکردن لە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای یەکڕیزی نیشتیمانی.

 بە پێی رونکردەوەکەی یەکێتی هاتووە:   دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ 31/10/2013 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، درێژەی بەكۆبوونەوەكانی خۆیدا و لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەهەولێر كۆبۆوە.  كۆبوونەوە دوای گفتوگۆیێكی تێروتەسەل، كە زۆربەی زۆری ئەندامانی سەركردایەتی بەشدارییان تیاداكردو لەهەموو رووێكەوە ئەوبابەتە تاوتوێكرا و گرنگی ئەوەی كە یەكێتی ببێتە هەوێنی سازانی نیشتمانی و هاوكار بێت بۆ دەربازكردنی كوردستان لەدۆخی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان و دەربازبوون لە بارگرژی نێوان هێزە سیاسییەكانی، بڕیار درا كە یەكێتی لە حكوومەتێكی یەكڕیزی نیشتمانیدا بەشدار بێت.

هەروەها لە راگەیندراوەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاتووە: كۆبوونەوە حكوومەتێكی لەو جۆرەی بە پێویست زانی بۆ ئارامبوونەوەی دۆخی سیاسی و رێكکەوتن و سازان لەسەر پرسەكانی دەستوور و چاكسازی، بۆ یەك هەڵوێستی لەپێناوی بەرگریكردن لەئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەكانی هەرێم لەم وەزعە ئاڵۆزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت سەبارەت بە پرسەكانی عێراق، سوریا و ناوچەكە و بۆ گێرانەوەی كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان و بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێك.

هەروا كۆبوونەوە حكومەتێكی لەو جۆرەی بەپێویست زانی بۆ یەكخستنەوەی بەكردەوەی دامودەزگاكانی حكوومەت و برەودان بە چاكسازی و شەفافیەتی ئابووری و ئیداری و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و چاكسازی و جێگیركردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.

 لەهەمان کۆبوونەوەیدا وەکو لە راگەیندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە یەکێتی دەڵێت: وەك چۆن كۆبوونەوە، بنەمای ئینسجام و پابەندبوون بە بەرنامەی پەسندكراوی حكوومەت، دوور لە داخوازی قوڕس كە قابیلی جێبەجێ‌ كردن نەبێت هەر لایەك بە بەشێك لە دیدی یەكێتی بۆ كابینەی داهاتووی هەرێم پەسندكرد.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار