پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنی کەرکووک لە لیژنەی یاسایی دەنگی پێویستی بەدەست نەھێنا

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنی کەرکووک بدات،بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بڕیاربوو ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنی کەرکووک بکرێت،بەڵام پێویستە لەسەرتا لیژنەی یاسایی پەسەندی بکات،بۆیە لە لیژنەی یاسایی خرایە دەنگدان ودەنگی پێویستی نەھێنا.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی:زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی یاسایی لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایە دانەبوون وئێمەش پێمان باش نیە یاسایەکی تایبەت ھەبێت بە ھەڵبژاردنی کەرکووک.
ئەبوبەکر رونیشیکردهوە،ئەم پڕۆژە یاسایە رەتنەکراوەتەوە،بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا ،بۆئەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆبکات.




