٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

400 منداڵی نەخۆشی تەلاسیما بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە ئاشكرا دەكات كە بەمەبەستی چارەسەركردنی و باشتركردنی رەوشی تەندروستیان وابڕیارە 400 نەخۆشی تەلاسیما رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێـت بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەڵام ئەو نەشتەرگەریە هەموو جۆرەكانی تەلاسیما ناگرێتەوە.

د. خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی  kdp.infoگوتی: دوای بڕیاری چارەسەركردنی ژمارەیەك منداڵی تووشبوو بە نەخۆشی تەلاسیما لەماوەی رابردوودا لیژنەی تایبەت پزیشكی پێكهێنرا بۆ ئەوەی بزانرێت چەند منداڵی نەخۆش دەتوانرێت چارەسەر و نەشتەرگەری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت و وابڕیارە 400 منداڵی نەخۆش لە ئایندەدا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێویست بۆ رزگاربوون لەو نەخۆشیەوە باشتربوونی رەوشی تەندروستیان.

ناوبراو گوتیشی: هەڵبژاردنە منداڵە نەخۆشەكان لەسەر بنەما و مەرجێكی زانستی پزیشكی دەبێت چونكە سەرجەم نەخۆشەكان سوود لەو جۆرە نەشتەرگەریە وەرناگرن بەڵك و ئەو جۆرە نەشتەرگەریە بۆ بەشێك لە تووشبووانی تەلاسیما دەبێت چونكە ئەگەر ئەو جۆرە نەشتەرگەریە بۆ ئەوانی تریش ئەنجام بدرێت ئەوا هیچ سوودێكی نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار