٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

KDP.info وردەكاری دەربارەی زیادبوونی ژمارەی كورسیەكانی كورد لە پەرلەمانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /لە رۆژانی رابردوو سەرجەم قەوارە سیاسیەكانی عێراق گەیشتنە رێكەوتنێك لەبارەی زیادكردنی ژمارەی كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 325 ەوە بۆ 350 كورسی و دابەشكردنی بەسەر سەرجەم پارێزگاكان بەپێی زۆربوونی رێژەی دانیشتوان كە لەو ژمارەیەش هەشت كورسیان بەر كورد دەكەوێت.

شوان محەمەد تەها ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە لێدوانێكیدا بۆ kdp.info گوتی: لەدرێژە كۆبونەوەو گفتوگۆ یەك لەدوای یەكەكانی نێوان قەوارە سیاسیەكانی عێراق كرا سەبارەت بە ناوەڕۆكی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەوڵی هەموو لایەك سەرجەم قەوارەكان رێككەوتین لەسەر ئەوەی كە داوایەكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان كرا كە ژمارەی كورسی یەكە بەیەكەی پارێزگاكانی عێراق دیاری بكرێت ئەمەش بۆ زیادكردن و دابەشكردنی ئەو 25 كورسیەی كە لە هەر خولێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران زیاد دەكرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەپێی زیادبوونی رێژەی دانیشتووان واتا لە خولی ئایندەی پەرلەمان ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی عێراق دەبێتە 350 كورسی.

سەبارەت بە گرنگی ئەو رێكەوتنە بۆ كورد و ئەو رێژە كورسیەی كە بەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكەوێـت ناوبراو گوتی: لەو 25 كورسیە لە %25 ی بەبەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و بەر كورد دەكەوێت بەشێوەیەك كە رێژەی كورسیەكانی دهۆك لە 10 دەبێتە 12 كورسی و هەولێر لە 14 دەبێتە 17 كورسی و پارێزگای سلێمانیش لە 17 ەوە دەبێتە 20 كورسی بەمەش هەشت كورسی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاد دەبێت ئەمە جگە لە زیادبوونی ژمارەی كورسیەكانی كەركوك لە 10 بۆ 12 كورسی و موسڵیش بەهەمان شێوەی زیادی كردووە بەڵام بەگشتی رێكەوتنەكە سوودی بۆ سەرجەم گەلی عێراق و قەوارە سیاسیەكان دەبێت چونكە رێكەوتنەكە لەسەر بنەمای زانستی بووە بەڵام پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت لە رێككەوتنەكانی رابردوو غەدر لە كورد كرابوو لەمبارەیەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار