وەزیری دەرەوەی توركیا و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە

ئیستەنبوڵ-KDP.info/ ئەمڕۆ پێنج شەممە 31ی تشرینی یەكەم وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو و سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیستەنبوڵ كۆبوونەوە.
دوای گرتنی وێنە لە لایەن رۆژنامەنووسانەوە، ئەحمەد داود ئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی بەدوور لە چاوی كەناڵەكانی راگەیاندن كۆبوونەوە.
زانرا لەو كۆبوونەوەیەدا هەر دوولا باس لە پەیوەندی نێوان توركیا، هەرێمی كوردستان، عێراق و رەوشی سوریا و چەندین پرسی دیكەی ناوچەكە دەكەن.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەر یەك لە جێگری نێچیرڤان بارزانی، عیماد ئەحمەد، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دكتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری سەرچاوە سروشتییەكان ئاشتی هەورامی و گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی ئامادە بوون.
بڕیارە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ داود ئۆغڵو، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆ ببێتەوە.




