٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

سایتی فوراتنیوزی پەکەکە، هەواڵێکی پڕ لە چەواشەکارییان لەزاری سەرچاوەیەکی وەهمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کردۆتەوە کە گوایە پارتی داوای لە ڕژێمی ئەسەد کردووە بۆ دەرکردنی YPGلە ڕمێڵان، چەند سایتێکی ناوخۆی هەرێمیش بێ هیچ خۆماندووکردنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی یان ناڕاستی هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە.

ئێمە بە خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە سەرتاپای ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و تەنیا بەئامانجی شاردنەوەی پاشکۆیەتی پەیەدەیە بۆ ڕژێمی سوریا و لەکاتێکدا پەیوەندیی نێوان یەپەگە و سوپای ڕژێمی سوریا وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەزانن لە هەر شەڕێک کە پەیەدە دەیکات پشتیوانیی و هاوکاریی ڕاستەوخۆی سوپای سوریایان لەگەڵدایە.

پەیامی ڕوونی گەلی کوردستان بۆ پەیەدە ئەوەیە کە مادەم شەرم لە ئیرادەی گەلەکەتان ناکەن و ترستان لە خوا و گەل نەماوە و هەموو ئامانجتان بۆتە خزمەتکردنی داگیرکەران، ئیتر هەرچی دەتانەوێ بیڵێن و بیکەن.

 

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

31/10/2013

هەواڵی پەیوەندیدار