٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پارێزگای دھۆکیش ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان زۆر بەھێمنی بەرێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-تایبەت بەKDP.info/ پارێزەرێک ئاشکرایکرد، لە پارێزگای دھۆکیش وەکو پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان لەبیانیەوە ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش پرۆسەکە زۆر بەھێمنی بەرێوەدەچێت.

پارێزەر ھەژار سوبحی بەkdp.infoراگەیاند: پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان زۆر بەھێمنی بەرێوە دەچێت وبەردەوامە وتاوەکو ئێستاش ھیچ کێشە وخروقاتێک روینەداوە.

ھەژار سوبحی گوتیشی: رێژەی دەنگدەران تارادەیەک باشە وبەردەوامیش دەبێت تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە.

سوبحی رونیشکرده‌وە،لەم ھه‌ڵبژاردنە سێ لیستی بەشدارە وپارێزەران دەتوانن دەنگ بەلیستێک بدەن،ئەوانیش لیستی پارێزەرانی کوردستان ولیستی دادپەروەری ولیستی سەربەخۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار