موئەید تەیب: ئەگەر پشت بە ئاماری وەزارەتی پلاندانان نەبەسترێت دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردنەکان نادەین

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق شەش مادە لە پڕۆژە یاسای ھەلبژاردنەکان پەسەند کران ،بەڵام ئەو مادانە ھیچ کێشەیەکیان لەسە ر نەبووە.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق شەش مادە لەپڕۆژە یاسای ھەلبژاردنەکان پەسەند کران، بەڵام ئەو مادانەن کە ھیچ کێشەیەکیان لە سەر نیە ومادە کێشە لەسەرەکان ماون.
موئەید تەیب گوتیشی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخراو رۆژی شەممە دوبارە گفتوگۆلەبارەی ئەو یاسایە دەکرێت، بەڵام پەسەندکردنی کارێکی قورسە ،لەبەرئەوەی ھیچ لەیک نزیکبوونەوەیەک لەنێوان کوتلەکاندا نیە.
تەیب گوتیشی: ئەگەر پشت بەئاماری وەزارەتی پلان دانان ببەسترێت ئێمە دەنگ بەو یاسایە دەدەین کە ئەوکات ھەشت کورسی بۆ کورد زیاد دەبێت وحەڤدە کورسیش بۆ ھەموو عێراقێ وژمارەی کورسی کۆتاش ببێتە پازدە کورسی،بەپێچەوانەوە ئێمە دەنگ بەویاسایە نادەین.




