تاوەکو ئێستا ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە ئارامی بەرێوە دەچێت
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ پارێزەرێک ئاشکرایکرد، لەبەیانیەوە ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستیپێکردوە وتاوەکو پێنجی ئێوارەش بەردەوام دەبێت و پرۆسەکەش زۆر بەئارامی بەرێوە دەچێت.
پارێزەر ئەیاد کاکەیی بەkdp.infoراگەیاند: لەکاتژمێر 9بەیانی ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەست پێکردوە وتاوەکو پێنجی ئێوارەش بەردەوام دەبێت وبۆ نەقیبی سەندیکاش دوو پارێزەر خویان ھەڵبژاردوە ئەوانیش بەختیار حەیدەرو ئەحمەد عەبدوالقادر وبۆ ئەنجومەنی سەندیکا 10ئەندام دەبێت کە سێ لیست بەشدارن ئەوانیش لیستی پارێزەرانی کوردستان ولیستی داپەروەری ولیستی سەربەخۆوپرۆسەی ھەڵبژاردنیش زۆر بەھێمنی ودیموکراتیانە بەرێوە دەچێت وئومێدەوارین ئەوانەی دەردەچن لەئاستی داخوازیەکان پارێزەران کاربکەن.
ئەیاد کاکەیی گوتیشی:ئێمە وەک پارێزەرانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لیستێک سەرکەوتوو بێت پیرۆز باییان لێدکەین وھیچ کێشەیەک نیە.




