٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاداشتنامەیەكی گرنگ لەگەل نەتەوەیەكگرتوەكان واژۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بەمەبەستی دامەزراندنی سندووقێكی دارایی تایبەت بۆ پاڵپشتی كردن لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی ستراتیجیەتی دیدگای پەرەپێدانی كوردستان 2020 كە پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەخشەی بۆ كێشاوە.، ئەمڕۆ 31-10-2013 وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی هەماهەنگی كاروباری پەرەپێدانء مرۆڤایەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانلە عێراق، یاداشت نامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد، ئەم سندووقەش بەفەرمی لەژێر ناوی (پڕۆگرامی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی دیدگای كوردستان 2020) دەبێت.

ئەم پڕۆگرامە میكانیزمێك بۆ حكوومەتی هەرێم دادەڕیژێت تا بتوانێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی نەتەوە یەكگرتوەكان ئامانجەكانی پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پڕۆگرامەكانی پەرەپێدان لە هەرێمی كوردستان بەدی بهێنێت. حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەمویلكەری سەرەكی ئەم سندووقە دەبێت ء نەتەوە یەكگرتووەكانیش هاوبەشی دارایی سەرەكی دەبن. ئەم پڕۆگرامە لەسەرەتای ساڵی 2014 دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە و یەكەم 20 پڕۆژەء پڕۆگرامی هاوبەش تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی چەند كاروچالاكییەك لە ژمارەیك كەرتی جۆراوجۆردا كە بەپێی ئەولەویەت دەستنیشان دەكرێن. رۆلی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم پڕۆگرامەدا لە رێكخستنء كارگێڕیء دەستنیشانكردنی سەرچاوەكانی پێویستن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆگرامەكە خۆی دەنوێنێت.

لە میانەی واژۆكردنی ئەم یاداشتە، د. علی سندی وەزیری پلاندانان رایگەیاند كە ئەم پڕۆگرامە قەبارەی هاوكاریء هەماهەنگی لە بواری پەرەپێدان لە هەرێمی كوردستان فراوانتر دەكات، هەروەها سیستەمی یەك پەنجەرە دابین دەكات بۆ ئەو هاوكارییانەی دێنە هەرێمی كوردستان لە بواری پەرەپێدان.

لە هەمانكاتیشدا جاكلین بادكۆك رێكخەری نووسینگەی هەماهەنگی كاروباری پەرەپێدانء مرۆڤایەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، رایگەیاند كە نەتەوەیەكگرتوەكان زۆر خۆشحالە كە بە یەك تیم لەگەل حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاردەكات بۆ بەدیهێنانی ئامانج و ستراتیجیەكانی دیدگای 2020 كوردستان.

شایانی باسە مانگی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان سیاسەتی خۆی بۆ پەرەپێدان و گەشەكردنی ئابوریە كۆمەلاتیەكان لە چەند راپۆرتێك لە كۆنفرانسێكی فراوان ئاشكرا كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار