گروپی نا بۆ کەلتوری دەست درێژی بۆ سەر ئافرەتانی کهركووك: قبوڵ ناکەین کچان لەتەمەنی 9ساڵی بەشوو بدرێن

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی گروپی نابۆ کەلتوری دەست درێژی بۆ سەر ئافرەتانی کەرکووک ئاشکرایکرد، وەک نارەزایەتی دەربرین دژی دوو پڕۆژە یاسای وەزارەتی دادی عێراق کە لەسەر بنەمای تائیفی ودینی دارێژراون ئەمڕۆ گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیمان سازکردو و تێدا ئەم پڕۆژە یاسایانە بە پێشێلکردنی مافی مێینە وەسفکردوە.
ھەتاو عەبدوڵڵا ئەندامی گروپی نابۆ کەلتوری دەست درێژ بۆ سەر ئافرەتان کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ گروپەکەمان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد کە لەچەند خاڵ پێکھاتبوو، لەوانەش پێویستە ژن وپیاو یەکسان بن وھیچ جیاوازیەک لەنێوانیان نەبێت و پێکھێنانی پرۆسەی ھاوسەرگیری لە18ساڵ کەمتر نەبێت.
ھەتاو عەبدوڵڵا گوتیشی: لەم پڕۆژە یاسایانە تەمەن بۆ پرۆسەی ھاوسەرگیری بۆکچ 9ساڵ دانراوە و بۆ کوریش 15ساڵ کە ئەمەش جێگای قبوڵکردن نییە و پێویستە ئەو کەسەی پرۆسەی ھاوسەرگیری پێکدھێنێ چ کچ وچ کور تەمەنی لە18ساڵ کەمتر نەبێت.
عەبدوڵڵا رونیشیکردهوە، ئەم پڕۆژە یاسایانە ئێستا لە عێراق کاری پێدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لە کەرکووک جێبەجێنەکراوە و ترسی ئەوەھەیە کەرکووک سەر بە بەغدایە و لە کەرکوکیش جێبەجێ بکرێت.




