بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دەنگ لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن بدرێت

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردن بخاتە دەنگدان بەمەبەستی پەسەندکردنی.
د. رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە تێیدا بڕیارە دەنگ لە بارەی یاسای ھەڵبژاردن بدرێت.
د.رزگار گوتیشی: کوتلەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی کە رێژەی 15% کورسییەکان بۆ کورد بێت، ئەمەش پشت بەستن بەو ئامارەی ھەرێم بە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی داوە، کە رێژەی دانیشتوانی ھەرێمی پێنج ملیۆن و300ھەزار کەسە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھیچ کێشەیەکی دیکە دروست نەبێت، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت.




