بە بڕیاری سەرۆکی هەرێم، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لە 6-11-2013 دەبەسترێت

به‌ڕێز فۆئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند : ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه (30/10/2013) به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی "سێیه‌م" له مادده‌ی " ده‌یه‌م" ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی بانگهێشتی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی له رۆژی چوارشه‌ممه 6/11/2013 كاتژمێر (10) سه‌ر له‌به‌یانی له هه‌ولێر .




