هه‌ژاری کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ هه‌یه

ئەمەریکا - KDP.info/ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریخست که هه‌ژاری و ده‌ستکورتی له سه‌رده‌می منداڵی، پووکینه‌وه و بچووک بوونه‌وه‌ی مێشکی مرۆڤی به‌دوادا ده‌بێت.ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مێشک و ته‌ندروستی که له گۆڤاری ئانلاینیJAMA بۆ منداڵان، بڵاو کراوه‌ته‌وه کاریگه‌ری هه‌ژاری و که‌مبوونی خۆڕاکی ته‌ندروست بۆ منداڵان له‌سه‌ر توانا و قه‌باره‌ی مێشکیان، ئاشکرا ده‌کات.زانایان به ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه و ئه‌شه‌عه له‌سه‌ر مێشکی 145 منداڵی ته‌مه‌ن 6 تا 12 ساڵ تێگه‌یشتن که‌مبوونی خۆراکی ته‌ندروست کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بچووک بوونه‌وه‌ی هیپۆکامپ و ئه‌و ناوچانه‌ی مێشک که‌وا ئه‌رکی بیرکردنه‌وه و کاردانه‌وه‌کانی مێشکی له ئه‌ستۆیه.توێژینه‌وه‌که هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که ئاست و ڕێژه‌ی مادده‌ی سه‌ره‌کی مێشک که کاری ته‌رکیز و زیره‌کی ده‌کات له‌و منداڵانه‌ی که به گوێره‌ی پێویست خۆراکی باش ناخۆن که‌متره و ئه‌مه‌ش له‌و خێزانانه‌ی که تووشی شه‌ڕ و ناکۆکین به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادتر ده‌بێت.پڕۆفیسۆر جوان لابی، پزیشکی ده‌روونناسی منداڵان له زانکۆی واشنتۆن له‌مباره‌وه جه‌ختی کرده‌وه: پاش ساڵانێکی زۆری توێژینه‌وه تێگه‌یشتین که‌مبوونی خۆراکی پێویست کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه نه‌کردنی منداڵ و لاوازبوونی مێشکی و ڕێگر ده‌بێت له توانابوونی مێشک و جه‌سته‌ی و ته‌نانه‌ت قه‌باره‌ی مێشک که‌متر ده‌کات له ڕێژه‌ی ئاسایی.




