سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌وه

له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ ئیمارات دوێنێ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
له دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا شێخ محه‌مه‌د بن زاید به خێرهاتنی سه‌رۆك بارزانی كرد و خۆشحاڵی خۆی به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ربڕی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات دروست بووه و هیوای خواست په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێ، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی به كه‌وتنه‌كاری هێڵی ئاسمانی نێوان ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: كه‌وتنه‌كاری ئه‌م هێڵه ئاسمانییه ده‌بێته مایه‌ی پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و كارئاسانیش ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات ، بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش كه ده‌خوازن سوود له پێشكه‌وتنه‌كانی ئیمارات وه‌ربگرن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی ئێراق و ناوچه‌كه به گشتی كرد ، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا شێخ محه‌مه‌د بن زاید خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا هه‌یه و رایگه‌یاند: ئه‌مه وایكردووه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر بێت، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدانێكی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له بواری توانای مرۆیی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زانكۆكانی ئیمارات ده‌توانن رۆڵ له پێشخستنی بواره‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی و ئاسایشی خۆراك و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و وزه‌دا ببینن.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیاردرا تیمێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات پێك بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بوارانه‌ی ده‌كرێ ئیمارات هاریكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
