٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وۆرك شۆپێكی وشیاركردنەوەی سەرەتایی لە سیدەكان ئەنجام درا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران: KDP.info/ رێكخراوی چاو بۆ هۆشیاری كۆمەڵایەتی بەهاوبەشی لە گەڵ رێكخراوی هۆشیاری تەندورستی لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی كۆمەڵگای هۆشیارو مرۆڤی تەندورست لە سەنتەری شارەدێی سیدەكان وۆرك شوپێكی وشیاركردنەوەی سەرەتایی سازدا.

لەمبارەیەوە بەرپرسی فەرهەنگخانەی سیدەكان (عیسا لاوە) بە kdp.infoراگەیاند: رۆژی 31/10/2013 كاتژمێر ئێوارە لە قوتابخانەی شیوانی بنەڕەتی فەرهەنگخانەكەمان بە هەماهەنگی رێكخراوی چاو و هۆشیاری تەندروستی وۆرك شۆپێكمان بۆ 35 هاووڵاتی و مامۆستای قوتابخانەكانی ناوچەكە ئەنجام دا، ئامانج لەو وۆرك شۆپە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە فریاگوزاری سەرەتای  مەترسیەكانی مار و دوپشك و شكان و سوتان كە لەلایەن راهێنەرە خۆبەخشەكانمانەوە وانەكان بەشێوەیەكی پراكتیكی و نەزەری پێشكەش بەشداربووان كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار