پێشمەرگەیەكی خانەنشین كراو لە سۆران كۆژرا

سۆران- تیابەت بە KDP.info/ شەوی 30 لەسەر 31 كاتژمێر 10:40 خولەكی شەو پۆلیسی سۆران ئاگاداركرایەوە كە هاووڵاتیەك لە گەڕەكی 26 گولان لە سۆران لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە.
لەمبارەیەوە نەقیب محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران بە kdp.infoڕایگەیاند: شەوی چوارشەممە هاووڵاتیەك بە ناوی (س.س) لەدایك بووی ساڵی (1979) پیشە پێشمەرگەی خانەنشین لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی 26ـی گوڵان لە سۆران لە رووداوێكی نادیار بە چەكی كلاشینكۆف كوژرا، دوای كوشتنی هاووڵاتییەكە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و بەشی لێكۆڵینەوەی پۆلیسی سۆران بەردەوام تا بە زووترین كارت هۆكاری كوشتنی (س.س) لەناو ماڵەكەیدا.




