گولتەن قشاناق: خۆم بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی دیاربەكر نەپاڵاوتووە

دیاربەكر-kdp.info/ هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی ( بەدەپە) گولتەن قشاناق رایگەیاند: خۆم بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی دیاربەكر نەپاڵاوتووە.
ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە گولتەن قشاناق ئەو دەنگۆیانەی كە گوایا خۆی بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی دیاربەكر پاڵاوتووە رەتكردەوە و گوتی" من هاوسەرۆكی بەدەپەم، لە كۆنگرە ئەو پۆستەم پێ سپێردراوە، بۆیە ئەگەر خۆم بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی بپاڵێوم پێویستە دووبارە كۆنگرە ببەستین، لەو قۆناغەی ئەمڕۆدا بەستنی كۆنگرەیش ئاسان نییە.




