٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆكاری لاوازبوونی قۆناغی چارەسەری ناشەفاف بوونی حكوومەتی توركیایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  نووسەر و سیاسەتمەداری تورك خاتوو بوشرا ئەرسانلی رایگەیاند كە هۆكاری لاوازبوونی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا ناشەفاف بوونی حكوومەتی توركیایە لە بەرانبەر ئەو قۆناغە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەری بڵاویكردەوە كە پڕۆفسۆر بوشرا ئەرسانلی رایگەیاندووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا زۆر بە باشی دەستی پێكردبوو و لایەنی كوردی ئەركی خۆی لە سەرەتای قۆناغەكەدا جێبەجێكرد، بەڵام هەنگاو و  هەوڵدانەكانی لایەنی كوردی لە لایەن حكوومەتەوە بەبێ وەڵام مانەوە.

پڕۆفسۆر ئەرسانلی ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی توركیا لە بەرانبەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سیاسەتێكی راست و دروستی نەبووە و لە گەڵ قۆناغەكەدا شەفاف نەبووە، بۆیە ئەو قۆناغە لاواز و بەبێ ئەنجام ماوە.

ئەرسانلی باسی لە پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیای كرد و گوتی:  ئەو پاكێجە دوورە لە دادوەری و یەكسانی كۆمەڵایەتی، بۆیە هیچ سودێكی بۆ كۆمەڵگەی توركیا نابێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار