مەهەپە لە شارە كوردییەكان دەكشێتەوە

دیاربەكر- KDP.info/ لە كاتی دەستپێكردنی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا، پارتی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) بە هۆی سەرنەكەوتن و لاوازبوونی لە شارە كوردییەكاندا دەستی بە داخستنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆی لەو شارانەدا كردووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە پارتی نەتەوەپەرەستی توركیا ( مەهەپە) بە هۆی لاوازبوون و سەرنەكەوتنی لە شارە كوردییەكاندا وردە وردە دەستی بە ئامادەكاری بۆ كێشانەوە لەو شارانە كردووەز
لەو چوارچێوەیەدا رۆژی چوارشەممە مەهەپە ناوەندی خۆی لە بینگۆل بە یەكجارەكی داخست و داوای لە لیژنەی دیسپلین كرد كە سەرۆكی ناوچەی بینگۆلی مەهەپە شەوكەت ئۆڤەنیش بە یەكجاری لە مەهەپە دەربكات.




